کوردستان

مەسرور بارزانی: جەخت لە ڕێزگرتن شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

02/06/2024
مەسرور بارزانی

دەنگوباس

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە شاری دهۆک، پێشوازی لە دەیڤد بێرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، مارک ستڕۆ کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادە بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرد.

هەردووڵا هاوڕابوون لەسەر پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەشێوەیەک کە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت، لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیران سەردانی هەفتەی ڕابردووی بۆ بەغدا و دیدارەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ و سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەڵسەنگێندرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا کرایەوە.


#مەسرور بارزانی
#باشووری کوردستان