رۆژهەڵاتی ناوەراست

پەرلەمانی عێراق ڕۆژێکی قورس بەڕێدەکات

02/06/2024

دەنگوباس
پەرلەمانی عێراق ڕۆژێکی قورس بەڕێدەکات، پشکی هەرێمی کوردستان 20 ترلیۆن دینارە و هێشتا دیارنییە خشتەی بوودجە بە زوویی دەنگی لەسەر دەدرێت یاخود نا.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە پەرلەمانی عێراق گفتووگۆ لەسەر خشتەی بوودجەی ئەمساڵی عێراق بکرێت، تا ئێستاش تێبینی و ناڕەزایەتییەکان لەسەر خشتەکە یەکلانەبوونەتەوە.

لەو خشتەیەی بۆ بوودجەی ئەمساڵی عێراق دانراوە، لەکۆى 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار نزیکەى 16 ترلیۆن دینار بۆ هەرێمى کوردستان خەرج دەکرێت، کە بریتییە لە بوودجەى خەرجکردنى مووچە و خەرجییەکانى حکومەت و بوودجەى حاکیمە.
بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بەغدا مەرجی هەیە، ئەویش ئەوەیە پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ بکات، کە بریتییە لە ڕادەستکردنی داهاتەکانی نەوتی و نا نەوتیی.

پەرلەمانتارانی عێراق خشتەی بوودجە بە دەرفەت دەزانن وەك بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن بەکاریبهێنن، بۆ نمونە لە خشتەکەدا دامەزراندنی فەرمانبەران دانەنراوە، هاوکات فەرمانبەرانى گرێبەست و مامۆستایانى وانەبێژ لەبوودجەى بەکاربردن بودجەیان بۆ دابین نەکراوە، پەرلەمانتارانیش دەیانەوێت فشاربکەن بۆ جێگیرکردنی داواکارییەکانیان.
#عێراق