دەنگوباس وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بڕیارێك رێوشوێنى نوێى لەبارەى مۆڵەتى دروستکردنى خانوو بەشێوەی (دابەش دوو) راگەیاند. بەگوێرەى بڕیارەکە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی خانوو بەشێوەی دابەش دوو دەداتە ئەو خاوەن زەوییانەی ماوەیەكی درێژە چاوەڕوانی ئەو بڕیارەن. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەنوسراوەکەیدا کە بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆكانی ناردووە دەڵیت "بۆ پاراستنی فرەچەشنیی كۆمەڵایەتی و رێگەگرتن لە جیاوازیی چینایەتی و رێكخستنەوەی ژینگەی ئاوەدانیی شار و شارۆچكەكان لە چوارچێوەی پێوەرە پلانسازییەكاندا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان، ئەم بڕیارە دەرچووە". وێنەیەک لە بڕیارەکە #حکومەتی هەرێمی کوردستان