کوردستان

لەبەردەم سودانی گفتوگۆیەکی توند لەنێوان پارتی و یەکێتی دروستدەبێت

02/06/2024

دەنگوباس
لەدواین کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك، گفتوگۆیەکی توند لەنێوان نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستدەبێت.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت-ی سعوودیی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کردووە، پارتی پێشنیازێکی نوێی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك پێبووە و پێشنیازەکە بەوشێوەیە بووە، کە پارتی بۆ ماوەی چەند مانگێك پۆستی پارێزگاری کەرکووك وەربگرێت، دواتر پۆستەکە بدرێتە عەرەبی سووننە یاخود تورکمانەکان.

وەك ڕۆژنامە سعوودییەکە دەڵێت، نوێنەری یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا کە خالید شوانی بووە، پێیوابووە ئەوە گەلەکۆمەیە لە یەکێتی، هاوکات لەگەڵ نوێنەرەکەی پارتی کە ڕێبەر ئەحمەد بووە، گفتووگۆیەکی توند لە نێوانیاندا دروستبووە.

شەرقولئەوسەت دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بیری لەوە کردووەتەوە کەسێكی مەسیحی، ڕابسپێرێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك، ئەگەر بێتوو لایەنەکان نەگەنە ئەنجام.
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#کەرکووک
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان