دەنگوباس
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕایگەیاند، "بەو گۆڕانکارییانەی ئێستا روویداوە، بەڵێ بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین".
ئاری هەرسین وتیشی "هەمیشە ئامادە بووین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تێبینیمان لەسەر ئالیاتەکانی هەبووە، بۆیە دوای بڕیارەکانی دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن، بەو گۆڕانکارییانەی ئێستا روویداوە، بەڵێ بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین".
ئەو قسانەی ئاری هەرسین لەکاتێکدایە، تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیارینەکردووە.
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان