دەنگوباس
جارێکی دیکە مەحمود ئەحمەدی نەژاد ناوی خۆی وەکو کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران تۆمار دەکات.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت چ رووداوگەلێک چاوەڕێی دەکات، بەڵام پابەند دەبێت بەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کاندید بکات.
ئەحمەدی نەژاد باسی لەوەشکردووە، لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی ئامادەبووە، بەمەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران.
ئەحمەدی نەژاد پێشتر رایگەیاندبوو، بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات و دواتر بڕیار لەبارەی دووبارە خۆکاندید کردنەوەی دەدات.
#ئێران