کوردستان

نەرمین مەعروف: لە هەمواری بودجە پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم مسۆگەرکراوە.

01/06/2024
narmin marouf

دەنگوباس

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پارەی تەواویش بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم مسۆگەر کراوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکرا لەبارەی راپۆرتی لیژنە سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 و پارەی تەواویش بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم مسۆگەرکراوە.

نەرمین مەعروف رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ تەنها خشتەی داهات و خەرجی لەخۆدەگرێت بە بڕی خەرجی زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار و مانەوەی دەقی ماددەکانی بودجەی ساڵی 2023 لە چوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی ( 2023، 2024، 2025) کە پارساڵ پەسەندکرا.

ئاماژەی بەوەکرد، بودجەی ئەمساڵ هیچ تەرخانکراوێکی تێدا نییە بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان و پترۆ دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو، پشکی هەرێم لەگەڵ بڕی تەرخانکراو بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم نزیکەی 20 تریلیۆن و 910 ملیار دینارە، و لەم بڕە زیاتر لە 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بەتەواوی بەدەرکراوە لە مەرجی خەرجی کرداری(الانفاق الفعلي)، بەوەش دابەشکردنی مانگانەی مووچە لە هەرێم بە تەواوی مسۆگەرکراوە.


#مووچە
#باشووری کوردستان