کوردستان

" 100 کۆمپانیا بەشداریی گواستنەوەی حاجییان لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی بۆ مەککە دەکەن"

01/06/2024
hajj

دەنگوباس

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجیانی کوردستان بۆ شاری مەککە و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەبارەی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا  100 کۆمپانیا بەشداریی گواستنەوەی حاجییانی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی بۆ مەککە دەکەن.

ڕۆژی شەممە، ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجیانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی کوردستان فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن، سێ هەزار و 53 حاجی لە ڕێگەی فڕۆکە تاکو چواری حوزەیران گەشتەکەیان بۆ شاری مەککە بەردەوام دەبێت، لە ڕێگەی وشکانیش هەزار و 632 هاووڵاتی کوردستان بە پاس بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەچنە سعودییە.

ئەوەشی خستەڕوو، 100 کۆمپانیای حەج و عومرە لە پرۆسەی گەیاندنی هاووڵاتیانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە شاری مەککە بەشدارن، 72 پاس هاووڵاتیانی کوردستان دەگوازنەوە سعودیە، هەر هەر دوو پاسێک حەملەدارێک سەرپەرشتییان دەکات، هەر پاسێکیش 42 هاووڵاتیی دەگوازێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە هەولێر 432 حاجی، دهۆک و زاخۆ 384، سلێمانی 432، سۆران 120، ڕاپەڕین 142،گەرمیان 26،هەڵەبجە 48 حاجی، دەچنە مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، حاجییانی وشکانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە، حاجییانی بە فڕۆکەش گەشتەکە دەکەن، شەش ملیۆن و 350 هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە.


#باشووری کوردستان