دەنگوباس
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی دەستپێکردنی سەرژمێری دانیشتووانەوە ڕایگەیاند، پێشوازییەکی باش لە سەرژمێری ئەزموونی دانیشتووان کراوە و لە دوو ڕۆژی یەکەمدا ڕێژەی بەشداریی 98% بووە.
عەلی عریان بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ڕایگەیاند، سەرژمێریی ئەزموونی وەک هەنگاوی یەکەم بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکردووە، ڕێکارەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی باش و بە شێوەیەکی ئاسایی دەڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێریی ئەزموونی وێنەیەکی بچووکراوەی سەرژمێریی گشتییە، لەم قۆناغەدا 84 ناوچە و 44 لە شارەکان و 40 خاڵ لە لادێکان لە ئاستی عێراقدا کە تێیدا 600 کەس بەشداریی تێدادەکەن.
ئاشکراشی کرد، تا ئێستا ئاستی بەشداریی هاووڵاتییان لە شار و لادێکان زۆر باشە و ڕێژەی 98% ە و بڕیارە 15 ڕۆژ بخایەنێت.
#عێراق