کوردستان

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی دەکات، بەڵام لە بافڵ تاڵەبانی نا!

01/06/2024
masrur & bafel

دەنگوباس

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبەکە کرد.

ئەوەی جێی سەرنجە مەسرور بارزانی پەیامەکەی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی کردوو بێ ئەوەی ئاماژە بە ناو یان پۆستی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بدات.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت؛
بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛

سڵاو و ڕێز،

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.


#بافڵ تاڵەبانی
#مەسرور بارزانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#باشووری کوردستان