کوردستان

بازرگانی هەولێر بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە

01/06/2024
basha xorak

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، هەر بریكارێكی خۆراك مامەڵەی دروست كردنی ڤیزە كارتی نەكردبێت، بەشەخۆراكی چوارەمی پێ‌ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بریکارانەی تاکو ئێستا مامەڵەی دروست کردنی (ڤیزە کارد)ی بانکی (مصرف الجنوب الاسلامی)یان نەکردووە، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، چونکە بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی عێراقی هەر بریکارێک مامەڵەی دروستکردنی (ڤیزە کارد)ی نەکردبێت بەشەخۆراکی سەبەتەی چوار واتا (بەشەخۆراکی ئەم مانگەی) بۆ ناچێت .

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بریکارانەی مامەڵەی بانکەكەیان کردووە، بەڵام تاکو ئێستا (ڤیزە کارد)یان دەرنەچووە یاخود تەواو نەبووە دەتوانن سەردانی هۆبەی بانکەكە بکەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراك.

ڕوونیشی كردەوە، لەكاتی سەردانی هۆبەی بانكەكە لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەسڵێکیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانن پارەکە بە (ڤیزە کارد) بدەنە فەرمانبەرانی هۆبەی (خەزنە).

بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی، مامەڵەكان لە فەرمانگە و بەنزینخانە و زۆربەی شوێنەكان دەكرێتە كارت و بریكارەكانی خۆراكیش دەبێت ئەو پارەیەی بەشەخۆراك، كە لە هاووڵاتییانی وەردەگرن و دەیدەن بە وەزارەتی بازرگانی دەبێت لەڕێگەی كارتەوە بێت.


#باشووری کوردستان