دەنگوباس
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان “ئه‌پیكۆر” لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بكرێت و پێویستییان به گۆڕانكاری لە گرێبەستەكان هه‌بێت، له‌به‌ر چاوی ده‌گرن.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ناسراو به “ئه‌پیكۆر”، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت ئیمزا بكرێت و گرێبه‌سته‌كان پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له ئه‌پیكۆر ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرن.
مایڵز كاگینز، وته‌بێژی ئه‌پیكور ڕایگەیاند، ئه‌پیكۆر پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا، وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆمان له‌و دانوستانانەدا بگێڕین.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە هەشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، کە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ڕایانگەیاندووە بە مەرجێک مافە داراییەکانیان بۆ ئەو نەوتەی پێشتر هەناردەکراوە بدرێتەوە، هەروەها مافە داراییەکانیان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە داهاتوودا گەرەنتی بکرێت، ڕازی دەبن بە گۆڕانکاری لە گرێبەستەکانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بانگهێشت دەکات و دەیانەوێت رێکبکەون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و “بەپەرۆشن.”
#نەوت
#باشووری کوردستان