رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خشتەکانی بودجە کۆدەبێتەوە

01/06/2024
dinar

دەنگوباس
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆدەبێتەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024 كۆبووەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین كات ڕاپۆرتی کۆتایی پەیوەست بە خشتەی بودجە تەواو بكەین و بیخەنە بەردەم پەرلەمان.

ڕوونیشی كردەوە، خوێندنەوە و شیكردنەوەی خشتەكانی بودجەی گشتییان بۆ ساڵی 2024 تەواو كردووە و سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكن بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران تاكو پەسندی بكات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات.

سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانێت سیاسەتێكی نوێی خەرجكردنی بودجە دابڕێژن كە جیاواز بێت لە سیاسەتەكانی پێشوو.
#ئابووری
#عێراق