رۆژهەڵاتی ناوەراست

هەڵبژاردنێکی کورد تورکیای نیگەران کردووە

01/06/2024

دەنگوباس
هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیای نیگەرانکردووە و ئەمریکاش لەگەڵ ئەنجامدانیدا نییە.

ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەم مانگەدا گەیاندووەتە کۆتایی، تورکیا لەو هەڵبژاردنە نیگەرانە و پێیوایە، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

زەکی ئۆکتورك، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، "ئەو هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە، لایەنی سێیەم لەو نێوەندەدا هەیە کە ئەوان هاندەدات بۆ هەڵبژاردن و تێکدانی یەکپارچەیی خاکی سوریا".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری تورکیا بۆچوونی وایە، هەڵبژاردنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەریی نەرێنی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.

ئەمریکا لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختی لەوەکردەوە، دان بەو هەڵبژاردنەدا نانێن و کاتەکەی بە گونجاو نازانن.
#ئەردۆغان
#تورکیا
#ڕۆژئاوای کوردستان
#ڕۆژئاوای کوردستان