دەنگوباس
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات، ناکۆکییەکان لەسەر خشتەی بودجەی ئەمساڵی عێراق تا دێت توندتر دەبێتەوە و پێشبینی ناکرێت دەنگی لەسەر بدرێت.
کازم فەیاز، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕۆژی دووشەممە بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی گشتیی عێراق دانراوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت دەنگ لەسەر خشتەکە بدرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان فشار دەکەن بۆئەوەی دەنگ لەسەر خشتەی بودجە بدرێت، بەڵام هەندێك لە پەرلەمانتارەکان ئامادە نین بچنە ژێر فشاری حزبەکانیانەوە.
لەلایەکت دیکەوە عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان هەنگاوی گرنگی بڕیوە لە خوێندنەوە بۆ خشتەی بودجە، کە هاوتەریبە لەگەڵ بودجەی گشتیی عێراق.
#عێراق