جیهان

ترەمپ بە چەند ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت؟

01/06/2024

دەنگوباس
دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بەوەی تۆمارە داراییەکانی خۆی ساختەکردووە، بۆئەوەی ئاشكرا نەبێت بەرتیلی بە ئەکتەرێکی فیلمە پۆرنەکان داوە، ئێستا چاوی ئەمریکا و جیهان لەسەر جۆری سزاکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە.


بڕیارە لە 11ی تەممووز دادگای نیویۆرك جۆری سزاکەی ترەمپ دەربکات، بەگوێرەی یاسای ئەو ویلایەتەش سزای ساختەکردنی تۆمارە داراییەکان چوار ساڵ بەندکردنە، بەڵام هەندێک جار دەکرێت سزاکە کورتتر بکر‌ێتەوە، یاخود تەنیا پێبژاردن بێت، بێ ئەوەی تاوانبارەکە بچێتە زیندان، یاخود دەکرێت سزا بۆ تاوانبارەکە دەربکرێت، بەڵام نەخرێتە زیندان، بەڵکو لە دەرەوە لەژێر چاودێریدا بێت.

بەگوێرەی دەستووری ئەمریکا ڕێگریی نییە لەبەردەم ترەمپ بۆ خۆکاندید کردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا، بەڵکو ئەگەر زیندانیشکرا، دەتوانێت لە زیندانەوە بەشداریی بکات و دەنگیش بدات و چانسی بردنەوەشی هەبێت.

#ئەمریکا