رۆژهەڵاتی ناوەراست

دوو دادگای عێراق نزیکن لە پێکدادان

01/06/2024

دەنگوباس
لەنێوان دوو دادگای باڵای عێراق ناکۆکییەکی گەورە هەیە، یەکێکیان خۆی بە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق دادەنێت، ئەوەی دیکەیان پێیوایە زیادەڕۆیی کراوە لە دەسەڵاتی دادوەریدا.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دەڵێت "دادگای پێداچوونەوەی عێراق پێیوایە، ئەو دەستەی دادوەری باڵایەو چاودێرە بەسەر سەرجەم دادگاكانەوە، بە دادگای باڵای فیدراڵیشەوە، هاوکات پێداگرە لەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق زیاد لە قەبارەی خۆی دەسەڵاتەکانی بەکارهێناوە".

لە ڕاپۆرتەکەدا باسل حسێن، سەرۆكی سەنتەری كلۆزا بۆ توێژینەوە قسەی لەبارەی ناکۆکییەکانی ئەو دوو دادگایە کردووە و دەڵێت "بەریەككەوتنی ئەو دوو دادگایە شوێنەواری مەترسیداری دەبێت لەسەر سیستمی سیاسی لە عێراق".

ئەو پێشهاتە بۆ عێراق نوێیە، چونکە یەکەمجارە دوو دادگای باڵا لەڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی یەك ببنەوە، بەتایبەت کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق پابەندبوونی ڕەهای بۆ هەموو لایەک تێدایە.
#عێراق