دەنگوباس
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێك لە باڵەخانەیەكی نزیك لە ئامادەیی شیرینی کچان دۆزرایەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی ئاخۆ ڕووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کچەکە کوژراوە.
ئەو باڵەخانەیەی تەرمەکە تێیدا دۆزراوەتەوە کاری تێدا دەکرێت، پۆلیسی سلێمانی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بەڵام کچەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی وتووە "کچەکە لە نهۆمى یەکێک لە باڵەخانە چۆڵەکانى ئەو ناوچەیە خۆى خستووەتە خوارەوە، هاوکات رووداوەکە لەنێوان کاتژمێر 5 ونیو بۆ 6ى بەیانى روویداوە".
#سلێمانی