کوردستان

لەتیف شێخ مستەفا: دادگای باڵای فیدڕاڵی زیادەڕۆیی کردووە لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆیە بڕیارەکەی پووچەڵە لە ڕووی یاساییەوە

31/05/2024
latif shex mstafa

دەنگوباس

لەتیف شێخ مستەفا، لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە دەڵێت، "دادگای باڵای فیدڕاڵی زیادەڕۆیی کردووە لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆیە بڕیارەکەی پووچەڵە لە ڕووی یاساییەوە".

لەتیف شێخ مستەفا، شارەزای یاسای دەستووری ئاماژەی بەوەدەکات، دادگای تەمیزی فیدراڵی بڕیاریدا کە دادگای باڵای فیدڕاڵی زیادەڕۆیی کردووە لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆیە بڕیارەکەی پووچەڵە لە ڕووی یاساییەوە.

لەتیف شێخ مستەفا باس لەوەدەکات، پێشتر دادگای فیدڕاڵی باڵا بریاریدا بوو کە دەقی ماددەی ۳٥ برگەی چوارەم/ا/٤ لە یاسای خانەنشینی گشتی نادەستووریە و هەڵیوەشاندبوەوە کە تایبەت بوو بە خانەنشینی دادوەران کە ۳٠ ساڵ خزمەتیان هەیە، لای خۆیەوە دەقی ماددە یاساییەکەی گۆڕیبوو لە پێناوی ئەوەی یەکیک لە دادوەرەکانی خۆی (ئەندامی دادگای فیداڵی باڵا) کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستی لەکارکێشابووەوە خانەنشینی بیگرێتەوە، بەڵام دەستەی گشتی دادگای تەمیزی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی باڵای هەڵوەشاندەوە و وتی کە دادگای فیدڕاڵی زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتەکانی خۆیدا کردووە، ئەو بۆی هەیە دەقیکی یاسا ئەگەر بۆی دەرکەوت کە پێچەوانەی دەستوورە هەڵبوەشینیتەوە، بەڵام بۆی نییە خۆی بخاتە جيگای پەرلەمان و دەقیکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵیوەشاندووەتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەگوێرەی ئەم بریارەی ئەمڕۆ بێت هەموو ئەو دەقانەش کە بۆ یاسای هەڵبژردنەکانی پەرلەمانی کوردستان زیادی کردوون زیادەڕۆیین و پوچەڵن.

لەتیف شێءخ مستەفا جەخت لەوەشدەکاتەوە، شایانی باسە ئیمە پێشتر لە چەندین بۆنەدا ئەوەمان جەخت دەکردەوە ئەوەی دادگای فیدڕاڵی دەیکات بەوەی خۆی دەخاتە جێی پەرلەمان و دەقی یاسایی هەموار دەکات یان زیادی دەکات نایاساییە و لە دەسەڵاتی ئەو دادگایەدا نییە.


#باشووری کوردستان
#عێراق