دەنگوباس
بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی 16 تا 19ی مانگی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمییە و بەو پێیەش بە پشووەكانی هەینی و شەممەوە نزیكەی 10 ڕۆژ دەبێتە پشوو.
بەپێی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەكان، كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژانی یەك شەممە تاوەكو چوار شەممە (16 بۆ 19ی حوزەیران 2024) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
#باشووری کوردستان
#عێراق