کوردستان

ڕێنماییی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بڵاو کرایەوە

31/05/2024
zawi

دەنگوباس

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وردەكاریی مەرج و رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ڕێنماییەكان، ئەو كەسانە سوودمەنددەبن كە پێشتر شووقە یان زەوییان لە دەوڵەت یان كۆمەڵەكانی هەرەوەزیی نیشتەجێكردن وەرنەگرتبێت.

بەپێی رێنماییەكانی ژمارە 2ی ساڵی 2024 كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رۆژنامەی وەقایعی رەسمیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە و تێیدا وردەكاریی رێنماییەكانی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران خستەڕوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو داواكارییە لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەوە پێشكەشدەكرێت كە خزمەتیان لە 8 ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

 

 

 


#باشووری کوردستان