دەنگوباس
لە گوندی چەڵتیکلی سەر بە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، جوتیاران بەردەوامن لەسەر چاندنی چەڵتوک.
دانیشتوانی گوندی چەڵتیک کە ٢٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری بەدلیسی باکووری کوردستان دوورە، لە گۆلانەی لە کێڵگەکاندا دروستیان کردوون پێی دەڵێن "تاوەی چەڵتوک" تۆوی چەڵتوک دەچێنن.
جوتیاران کە دوای چوار مانگ لە چاندنی دەست بە دروێنەی چەڵتوکەکە دەکەن، ئەو برنجەی دەستیان دەکەوێت بەشێکی بۆ خۆیانی هەڵدەگرن و ئەوەی دەمێنێتەوە دەیفرۆشنەوە.
ئەم برنجە کە بە شێوەیەکی نەریتی بەرهەمدەهێندرێت بەپێی ئەو کوالیتی و تامەی هەیەتی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە خواستی زۆری لەسەرە.
فەرهاد کین، کە یەکێکە لە جوتیارانی ناوچەکە، باسی لەوە کرد کە چەندین سەدەیە برنج لە گوندەکاندا بەرهەمدەهێندرێت.
فەرهاد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو برنجەی بەرهەمی دەهێنن کوالیتی و بەتامە و، وتی، بە زەحمەتێکی زۆر برنج بەرهەمدەهێنین، سەرەتا کێڵگە تەختەکە بە تراکتۆر دەکێڵین، پاشان چاوەڕوانی توندبوونی خاکەکە دەکەین، بە هەرەوەزی چەڵتوک دەچێنین، لە کێڵگەکاندا گۆلی تایبەت بە چەڵتوک دروست دەکەین، لە پاش چوار مانگ دەست بە دروێنە و هەڵگرتنی بەرهەم دەکەین.
ماشاڵا دەمیر، کە ئەویش یەکێکە لە دانیشتوانی گوندەکە، ڕایگەیاند، کارەکانی چاندنی چەڵتوک ٢٠ ڕۆژی پێدەچێت. پاشان چوار مانگ چاوەڕوان دەکەین، لە دوای دروێنە چەڵتوکەکە دەبرێت بۆ ئاش و ئامادەی دەکەین بۆ بەکارهێنان.
#باکووری کوردستان