رۆژهەڵاتی ناوەراست

یۆنامی لە عێراق دەکشێتەوە

31/05/2024
unami

دەنگوباس

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراق دیاریكرد، كە لە كۆتایی ساڵی 2025 دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ لەسەر داواکاری حکومەتی عێراق، بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی 2025 کۆتایی بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) بهێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی لە 8ی نیسانی 2024 لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای كردبوو، تاوەکو کۆتایی 2025، کۆتایی بە ئەرکی یۆنامی بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانی لە چەند بوارێک تەواو بکات و ڕێوشوێنەکانی داخستنی ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە ساڵی 2003 وە لە عێراق کاردەکات، سەرۆکی نێردەکە، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە.


#عێراق
#ئەمریکا