کوردستان

ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆوە ڕوونکردنەوە دەدات

30/05/2024
tani namo

دەنگوباس

ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆ لە ناو گەنمی جووتیاران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە هەبوونی (تەنێکی نامۆ ) کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی (کەڕزۆر) سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە ناو زەوی و زاری جوتیارێک لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەکەی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمی پوچەڵ کردنەوەی بۆمبی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی ئاماژە پێکراو، هەڵسان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنە.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش پشکنین و شیکارکردنی دەرکەوت ئامێرێکی یاریکردنی ترسناکی منداڵانە کە لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکاردەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچوکی جوانکاری تێدایە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە، هەروەها ناشبێتە هۆکاری هیچ جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک .


#باشووری کوردستان