دەنگوباس
جێگری بەڕێوەبەری نووسیگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە وەزارەتی داراییەوە ناوی 2500 فەرمانبەری دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ بە بانكیكردنی مووچە ئاڕاستەی بانكی تی بی ئای كرا.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی 2500 فەرمانبەری دیكەی هەرێم بۆ بە بانكیكردنی مووچە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی بانكی تی بی ئای كرا و ئامانجمانە لە هەرێمی كوردستان مووچە بە بانكی بكرێت و مووچەخۆران مامەڵە بە پارەی كاشەوە نەكەن.
وتیشی، تائێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆماركراون و ئامانجمانە تا كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن مووچەخۆر تۆماربكەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بە دوو وەجبەی جیا نزیکەی 817 ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بانکی تی بی ئای ناردبوو بۆ بە بانکیکردنی مووچە.
#مووچە
#باشووری کوردستان