دەنگوباس
وەزیری پەروەردە لەبارەی ناردنی ناوی وانەبێژان بۆ دامەزراندن ڕایگەیاند، “بەدواداچوون دەکەین و ناوەکانمان ناردووە”.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە فەرمی نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران کردووە و چاوەڕێی ڕێکارەکانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لەسەروبەندی گفتوگۆی بودجەدان، من خۆم پەیوەندیم بە ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە كردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین، تاوەکو بەرچاو ڕوونیمان هەبێت.
دەربارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، ئالان حەمە سەعید وتی، ئامادەسازییەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 دەستیپێکردووە و ڕێنمایی تەواومان بۆ تاقیکردنەوەکان هەیە، ئەمساڵ ڕێکاری یاسایی و ئەمنییەکانمان بەردەوامە و لە ساڵی رابردوو توندوتۆڵتر کراوە.
#باشووری کوردستان