دەنگوباس
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی
عێراقدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام تا ئێستا پرسی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركووك یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه، وەرگرتنی
پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەلایەن کوردەوە و ناکۆکییەکانی نێوان یه‌كێتی و پارتی لەوبارەیەوە،
ناڕه‌زایی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی لێکەوتووەتەوە.
محه‌مه‌د كه‌مال، به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە
ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاند، ئێمه له‌گه‌ڵ دانانی كوردێكی بێ لایه‌نداین بۆ
پارێزگاری كه‌ركووك، كه لای هه‌موو پێكهاته‌كان قه‌بوڵكراو بێت و ئه‌مه سیاسه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئاماژەی بەوەکرد، گه‌ر كه‌سێكی بێ لایه‌نیش دانه‌نرا، با یه‌كێتییه‌كی
مه‌رغوب بێت و ئیش بۆ كه‌ركووك بكات، نه‌ك ئیش بۆ یه‌كێتی بكات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕۆژی 18 ی 12 ی 2023، له چوارچێوه‌ی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا، هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی
ڕێكنه‌كه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان 5 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 2 كورسی، عه‌ره‌بی سوننه 6
كورسی، توركمان 2 كورسی و كوتله‌ی بابلیۆنیش كورسییه‌كی له‌كۆی 16 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركووك به‌ده‌ستهێناوه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی 29ی ئەم مانگە به مه‌به‌ستی
نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتری بۆ سێیه‌م جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كورد و عه‌ره‌ب
و توركمان كۆبووه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ڕێكنه‌كه‌وتوون
و كۆبوونه‌وه‌كه به بێ ئه‌نجام كۆتایی پێ هێنراوه.
سه‌باح حه‌بیب، یه‌كێك له نوێنه‌رانی كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاندووە، له‌كۆبوونه‌وه‌ی
نێوان سودانی و لایه‌نه‌كاندا پێشنیاركراوه پۆستی پارێزگار ساڵێك بۆ پارتی، ساڵێك
بۆ توركمان و دوو ساڵ بۆ عه‌ره‌ب بێت. ئه‌مه ڕێككه‌وتن بووه له‌نێوان ئه‌و سێ
لایه‌نه به بێ ئاگاداری یه‌كێتی.
وتیشی، یه‌كێتی به‌وه ڕازی نه‌بووه، چونكه زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر
ئاستی كه‌ركووك به‌ده‌ستهێناوه و زۆرترین كورسیشی له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوكدا هه‌یه.
هاوکات ئیسماعیل حه‌دیدی، سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سوننه له كه‌ركووك،
به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتن هه‌بوو له نێوان كوتله‌ی سیاده به
سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه خاوه‌نی سێ كورسییه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی
و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك، به‌ڵام یه‌كێتی ڕازی نه‌بووه،
بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ری نه‌گرت.
وتیشی، كوتله‌ی عه‌زم و ته‌قه‌دوم كه سێ كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركووكیان هه‌یه، به‌شێك نه‌بوون له ڕێككه‌وتنه‌كه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی ڕۆژی 2ی شوبات له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه، به‌پێی
ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌وكاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، هاوڕابوون له‌سه‌ر دانانی
پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك، هەرچەندە چوار مانگ بەسەر ئەو کۆبوونەوەیەکدا
تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی
تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان به بێ ئاگاداری یه‌كتری.
محه‌مه‌د كه‌مال، به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتی ڕه‌تیده‌كاته‌وه
ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌نجامدابێت و ده‌ڵێت، پارتی هیچ ڕێككه‌وتنێكی
ئه‌نجام نه‌داوه، ئێمه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوكین تا ببێته
چاو‌دێر به‌سه‌ر پارێزگاره‌وه و به‌كه‌یفی خۆی ئیشی ئیداری و دارایی نه‌كات.
#کەرکووک
#عێراق
#باشووری کوردستان