دەنگوباس
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدا سەردانی بەشێک لە بەرپرسان و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق و سەرکردەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە لەسەر پرسی مووچە و گرفتەکانی بەردەمی.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەوە ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، هەموو هەوڵێکیشمان داوە بۆئەوەی بەغدا بابەتی مووچە بە هیچ جۆرێک تێکەڵی بابەتە سیاسییەکان نەکات.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە لە پێش جەژنی قوربان وتی، ئەوەی لەسەر ئێمەیە کردوومانە، حکومەتی عێراقیش پێویستە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئومێدم هەیە کە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییان دەگات.
#مەسرور بارزانی
#باشووری کوردستان