دەنگوباس
پێشەوا هەورامانی، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، موچە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و گەنمی جوتیاران، لەسەر مێزی گفتوگۆی هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
پێشەوا هەورامانی، لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە، لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هەرێمی کوردستان نیەتی جددیی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، باوەڕی تەواوی سەرۆک مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی، لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین".
#مووچە
#مەسرور بارزانی