دەنگوباس
ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە سعودییە دەستبەسەرکراون و ڕێگەی چوونە دەرەوەیان پێ‌نادرێت، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حهجو عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو حاجیانە بۆ دەنگوباس ئەوەی ئاشکراکرد، "ئەو هاووڵاتیانەی دەستگیرکراون ڤیزای گەشتی سعودییەیان هەیە، نەك ڤیزای حەج، بۆیە دەستگیرکراون و هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت کارێکیان بۆ بكات‌و بهدهستگیركراوى ده‌مێننه‌وه تا کۆتاییهاتی فەریزەی حەج".
بەوتەی نیاز نەقشبەندی "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌ستگیركراون له‌لایه‌ن سعودییه‌وه مۆرى سور لهپاسپۆرتهكانیان دهدرێتو ناتوانن تا ماوەیەکی زۆر فه‌ریزه‌ى حەج ئەنجامبدەن، چونكه وه‌كو سه‌رپێچیكارى یاساى ئەو وڵاتە مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دەکرێت".
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودییه بڕیارێكى به‌په‌له‌ى دهركردو دەڵێت، بۆ ئهمساڵو له‌كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا، ڤیزاى سه‌ردان به‌هیچ كه‌سێك نهداتو ئه‌وانه‌شى بۆ گه‌شت له‌و وڵاته‌ن، له‌كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا رێگه‌یان پێنادات بچنه ناوشارى مهككهوەو بمێننه‌وه.
#سعودیە