دەنگوباس
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەرەی مقاوەمە گەیشتووەتە ئەمریکا، هاوکات پەیامێکی بۆ گەنجانی ئەو وڵاتە هەیە.
خامنەیی لە نامەیەکی بڵاوکراوەدا ڕایگەیاندووە، "ئەم نامەیەم بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکایە کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، ئێوە ئێستا بوونەتە بەشێك لە بەرەی مقاوەمە".
بەوتەی خامنەیی، خوێندکارانی ئەمریکا بە خۆپیشاندانەکانیان، بوونەتە هێزێکی گرنگ بەرامبەر ستەم و پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل.
زیاد لە مانگێکە لە بەشێکی زۆر لە زانکۆکانی ئەمریکا خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ئارادایە، کە تیایدا دژی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆسەر غەززە، هاوکات دژی پاڵپشتییەکانی واشنتۆنن بۆ تەلئەبیب.
#ئیسرائیل
#ئێران
#ئەمریکا