رۆژهەڵاتی ناوەراست

ڕێککەوتنی سیاسی لەبارەی کەرکووکەوە پەسەند کرا

29/05/2024
KARKUK

دەنگوباس

سێیەمین کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی پارێزگای کەرکووک و محەمەد شیاع سودانی کۆتاییهات و بڕیارێکی تێدا درا.

محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ لایەنە براوە و بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، وردەکارییەکانی نوێنەرایەتی پارێزگاری کەرکووک و ڕێککەوتنی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتەکان و ڕێککەوتنەکان و پێشنیارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پێداچوونەوەی بۆ کرا، میکانیزمە پێویستەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بەپێی یاسا تاوتوێ کرا.

سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت هەنگاوەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەمەبەستی پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایانە لەنێوان گشت پێکهاتەکانی گەلەکەمان بێت لە کەرکووک بەبێ وەدەرنان و پەراوێزخستن.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لەو تێبینیانەی وەرگیرابوون پێداچوونەوەیان بۆ کرا، هەروەها ڕێککەوتن کرا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ ئەنجومەنی پارێزگا لە ماوەی دیاریکراویدا، بەمەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی ناوخۆیی و پەسەندکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی سیاسی.


#کەرکووک
#عێراق
#باشووری کوردستان