دەنگوباس
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ بنیامین هانا، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆ كرا.
قوباد تاڵەبانی، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە، كە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردن لە نزیكترین دەرفەتدا و لە ئەمساڵدا بكرێت، هیچ كاتێك دژی كورسیی كۆتای پێكهاتەكان نەبووین.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و پرسی بودجەی هەرێم كرا و قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەموو ئامادەییەكی پیشانداوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.
سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، كە هەنگاوی باش نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان، شاندی حكومەت ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات.
#قوباد تاڵەبانی
#باشووری کوردستان