دەنگوباس
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هێرشی توندی کردەسەر ئەمریکا و بە "مەیمون" بەراوردی کردن.
موقتەدا سەدر لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دیموکراتی و ئازادیی ئەمریکا فرتوفێڵە و دەڵێت "ئەوان کە بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکەن، پاڵپشتی لە تیرۆری ئیسرائیل لە غەززە دەکەن".
هاوکات موقتەدا سەدر لەو وتارەیدا ڕەخنەی توندتری لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت و بە "مەیمون و بەراز" بەراوردی کردن.
بەوتەی سەدر، "ئەمریکا دژی ئاینەکانە و کەرتی غەززەی کردووەتە گۆڕێکی بە کۆمەڵ".
#عێراق
#ئەمریکا
#ئیسرائیل