دەنگوباس
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان،
سبەینێ کاروانی حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی بۆ سعودیە بەڕێدەکەون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ
کاتژمێر ٧ی بەیانی یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی لە پارێزگا و
ئیدارە سەربەخۆیەکانی کوردستان بە پاس بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەون.
پێشتریش تەها سەعید، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای
سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ خواست لەسەر ڕێگای وشکانی زیاتر بووە وەک لە ڕێگای
ئاسمانی، کە ٤١٤ حاجی بە نۆ کاروان بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون، کە
بە نزیکەی بە سێ ڕۆژ دەگەنە مەدینە.
پشكی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، 33 هەزار و 690 حاجییە، پشكی هەرێمی
كوردستانیش دەكاتە چوار هەزار و 685 حاجی و رۆژی 27 مانگ یەكەم كاروانیان لەڕێگەی
وشكانییەوە بەڕێدەكەون و 29ی مانگیش دووەم كاروانیان لە ڕێگەی فڕۆكەوە بۆ سعودیە
بەڕێدەكەون.
#باشووری کوردستان
#عێراق