دەنگوباس
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كرد و رایگەیاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموولایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاوبگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە.
#بافڵ تاڵەبانی
#باشووری کوردستان