رۆژهەڵاتی ناوەراست

سەرۆک کۆماری عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی پەسەند کرد

28/05/2024
latif rashid

دەنگوباس

د. لەتیف ڕەشید عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی پەسەند کرد، کە لە دانیشتنی ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درابوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە د. لەتیف ڕەشید یاسای پشووە فەرمییەکانی پەسەند کردووە.

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، یاسای پشووە فەرمییەکان پەسەند کرا.

بە پێی ئەو یاسایە، ١٦ی ئادار بە ناوی قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو کە قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، ئەنفال و ڕاپەڕینی شەعبانییەی شیعەکان دەگرێتەوە، کراونەتە پشووی فەرمی.

لەچوارچێوەی یاساکەدا، ڕۆژی ١٨ی زولحیجە ھەموو ساڵێک وەک جەژنی غەدیر دەستنیشان کراوە.


#عێراق