دەنگوباس
مایکل مارتن، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیرلەندا، وەزیری دەرەوە و بەرگریی وڵاتەکە، بڵاویکردەوە، کە وڵاتەکەی بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە و ڕایگەیاند: "داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کۆتایی پرۆسەیەک نییە، بەڵکو سەرەتایە. تەواو پابەندین بە پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانی بەرقەراربوونی ئاشتیی و بنیاتنانی دەوڵەتی فەڵەستین".
مایکل مارتن، لە پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین بڵاوکردەوە.
مارتن باسی لەوە کرد کە بڕیارەکە ڕێگە دەدات بە حکوومەتی ئیرلەندا پەیوەندی تەواوی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتی فەڵەستیندا دروست بکات و، ڕایگەیاند: "لەسەر داوای فەرمی بەرپرسانی فەڵەستین، حکومەتی ئیرلەندا پێگەی ئەرکی فەڵەستین لە ئیرلەندا بەرز دەکاتەوە بۆ باڵیۆزخانە و ڕێگە بە دەوڵەتی فەڵەستین دەدات باڵیۆزێک بۆ ئیرلەندا دابنێت".
مارتن ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم بڕیارە ڕێگەش دەدات نوێنەرایەتی ئێستای وڵات لە ڕامەڵا بکرێت بە باڵیۆزخانە و وتی: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کۆتایی پرۆسەیەک نییە، بەڵکو سەرەتایە، تەواو پابەندین بە پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانی بەرقەراربوونی ئاشتیی و بنیاتنانی دەوڵەتی فەڵەستین.
#جیهان