کوردستان

کۆمسیۆن داوای دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردن دەکات

28/05/2024
jumana ghalay

دەنگوباس

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوای وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران داواکارییەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی دیاری کرا، بەڵام بەھۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان نەتوانرا پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.


#هەڵبژاردنی کوردستان
#باشووری کوردستان