دەنگوباس
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی کرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان کرد، کە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سێ قۆڵی ئەنجام بدەن لەپێناو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییاوە هەناردەبكرێتەوە، بەپێی ئەو بڕەی كە لە یاسای بودجەدا دانراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە.
#نەوت
#عێراق
#باشووری کوردستان