کوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەم یەك دوو ڕۆژەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت

28/05/2024
peshawa hawramani

دەنگوباس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند، "لەم یەك دوو ڕۆژەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە کەناڵی كوردستان 24 ڕاگەیاند، سەبارەت بە پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەكان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆدان.

ئاماژەی بەوەکرد، پێم وایە ئەمڕۆ دیوانی چاودێری دارایی هەردولا وردبینی خۆیان تەواو دەكەن.

وتیشی، ئەگەر وردبینیەكەیان تەواو بكەن، لەوانەیە لە ماوەی ئەم یەك دوو ڕۆژەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت، ئامادەكاریشمان كردووە بۆ ئەوەی داوای مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران بكەین بۆ ئەوەی ئەویش بنێردرێت.


#مووچە
#باشووری کوردستان