کوردستان

حاجییان دەتوانن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن

27/05/2024
dolar

دەنگوباس

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حاجییانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دەتوانن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندیی عێراق لە لقەكانی بانكی تی بی ئای لە سلێمانی و هەولێر سوودمەندببن.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاماژە بە نووسراوی بانكی ناوەندیی عێراق كە لە 22 و 23ی ئەم مانگە ئاراستەی بانكە ناوەندییەكان كراوە حاجییانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دەتوانن سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلاری ئەمریكی و هەر حاجییەك دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە نووسراوەكەدا هاتووە، كە هەموو ڕۆژانی هەفتە بە ڕۆژانی هەینی و شەممەشەوە پێویستە لقەكانی بانكەكە تا كاتژمێر 8ی شەو ئێوارە دەوامبكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی حاجییانی هەردوو گەشتی وشكانی و ئاسمانی.


#ئابووری
#دۆلار
#باشووری کوردستان