جیهان

گڕکانی ئیبو لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە

27/05/2024
indonusia

دەنگوباس

گڕکانی ئیبو لە ویلایەتی مالوکوی باکوور لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە، لە ئەنجامدا هەوری خۆڵەمێش لە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە.

محەمەد وافید، کە یەکێکە لە بەرپرسانی فەرمانگەی کەشناسی ئیندۆنێزیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئانترا نیوز ئاماژەی بەوە کرد کە تەقینەوە لە گڕکانی ئیبو لە ڕۆژهەلاتی دوورگەی هاڵماهیرای سەربە ویلایەتی مالوکوی باکوور ڕوویداوە.

وافید باسی لەوەکرد، کە لە کاتی تەقینەوەکەدا گڕکانەکە گڕی دەرداوە و خۆڵەمێشی گڕکانەکە گەیشتووەتە گوندەکانی دەوروبەری.

وافید دانیشتوانی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە لە مەودای چوار کیلۆمەتر لە گڕکانەکە نزیک نەبنەوە و، ئامۆژگاریشی کردن کە ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوە دەمامک و چاویلکە ببەستن.

وافید ئەوەیشی خستەڕوو کە لە سەرەتای ٢٠٢٤ەوە نزیکەی ٩٥ جار گڕکانی ئیبو تەقیوەتەوە و، لە ١٦ی ئایاریشەوە تا ئێستا لە بەرزترین ئاستدابووە بۆ تەقینەوە.


#ژینگە
#جیهان