دەنگوباس
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای بەغدا، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ھێزەکانیان پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی سەبع بۆر و ڕاشیدییە باکووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
#عێراق