دەنگوباس
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان و دارایی ڕاگەیاند.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان کۆبووەوە، چەندین تەوەر باسکران، لەوانە پەرەپیدانی پڕۆژەکان و دابینکردنی بودجەی وەبەرهێنان و بەشەبودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەوەڵامی پرسیاری لیژنەی دارایی پەرلەمان تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی و بە بامیکردنی مووچەی مووچەخۆران، ئەو کاتە مانگانە لە کاتی خۆیدا پارەی مووچە لە کاتی خۆیدا مانگانە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ناردنی پارەی کووچە تا ئەوکاتە بەردەوام دەبێت، کە هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکی تی بی ئای دەکرێتەوە.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە، تەیف سامی بە لیژنەکەی ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نییە و ئێستا لیستیی مووچەکانیان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی تێدادەکرێت و دواتر پارەکەیان بۆ دەنێردرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سودانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت پەلەبکرێت لە تۆمارکردنی ناوی مووچەخۆرانی هەرێم و پڕۆسەکە بەزوویی کۆتایی پێبهێنرێت.
#مووچە
#باشووری کوردستان