کوردستان

تۆمەتبارێک دزی لە سندوقێکی پارەی خێرخوازی کردبوو، دەستگیر کرا

27/05/2024
tomatbar

دەنگوباس

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیکەی ڕاگەیاند، کە دزی لە سندوقێکی پارەی خێرخوازی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە ئێستا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.


#هەولێر
#باشووری کوردستان