کوردستان

فازڵ نەبی: لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت

26/05/2024
fazl naby

دەنگوباس

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەبكرێت.

وتیشی، پێشتر بەڵێندرابوو دوای وردبینكردن لە لیستەكان مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق تا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە پەیوەندی بەردەوامبووم و بەڵێندراوە دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچەی هێزە ئەمنییەكان ڕەوانەبكرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو وەزیری دارایی عێراق سەردانی میسری كرد و ئەوەش وایكرد ناردنی مووچەكانیان دوابكەوێت و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەربووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت.


#ئابووری
#باشووری کوردستان