دەنگوباس
کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هاتنی بەڕێز ئەردۆغان تەکانێکی باشی دایە پەیوەندییەکانمان".
کۆمیتەی ناوەندی پارتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند؛ ڕەوتى هەوڵەکانى ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاکامى هەبوو، هیوادارین بە ئاراستەى ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتن پەیوەندییەکانمان بگەڕێنەوە ئاستى ئاسایى.
پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمارى تورکیا بە هەوڵى هەردوولا و لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتنى بەرامبەر و پاراستنى بەرژەوەندییەکان، ڕێڕەوى ئاسایى خۆى وەرگرتووە و، هاتنى سەرۆک کۆمارى تورکیایش، بەرێز ئەردۆگان بۆ کوردستان، تەکانێکى ئەرێنى و باشى دایە پەیوەندییەکانمان.
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#مەسعود بارزانی
#باشووری کوردستان