دەنگوباس
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی هاووڵاتییان كراوە و لەم مانگەوە جێبەجێدەكرێت.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی چوارەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا و گۆڕانكاری لە چەند ماددەیەكدا كراوە.
وتیشی، بۆ هەر هاووڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنج، شەكر، زەیت و دۆشاو دەدرێت، بەڵام لە بری لەتكە نۆك گۆڕدراوە بۆ نیسك و هەر هاووڵاتییەك یەك كیلۆ نیسكی پێدەدرێت.
#باشووری کوردستان