کوردستان

ئیخلاس دلێمی: کۆبوونەوەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا

25/05/2024
lezhnai darayi

دەنگوباس

بریاربوو سبەینێ تەیف سامی وەزیری دارایی بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە.

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی کوردستان24ی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی سبەینێ لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخراوە.

لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەشی ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ نوێنەری پارێزگاکانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سوانی سەرۆک وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەر کەمبوونەوەی بودجەی وەبەرهێنانی پارێزگاکانیان کۆدەبنەوە.

لە بودجەی ساڵی2024، پشکی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق لە بودجەی وەبەرهێنان کەمکراوەتەوە و ئەمەش نارەزایەتی پارێزگاکانی لێکەوتووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر، جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، سبەینێ تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە.


#عێراق
#ئابووری
#باشووری کوردستان